به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھەڵبژردن دا وتی: ئەوانەی وا داوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن، دەبێ لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، چونکو لەم وڵاتەدا ھیچ جێگایەکیان نییە.
عامری وتیشی: ئێمە لەگەڵ نەتەوەو پرسی فەلەستین داین... ئێمە لەگەڵ نەتەوەو پرسی فەلەستین دا دەژین و دەشمرین.
جێگای ئاماژەیە لەم دواییەدا بۆ پشتیوانی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان دانیشتنێک بەڕێوە برا کە ناڕەزامەندیی خەڵک و کاردانەوەی توندی کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بوو.
342/